به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ میدیاکان گوتی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی کۆڕۆنا که ڕۆژ به ڕۆژ ئاماره‌کانی تووشبووان به ڤایرۆسه‌که له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕاسپێردراوه که هه‌ر هاووڵاتییه‌ک ماسک نه‌به‌ستێت سزای ماددی بدرێت.
گوتیشی: ئێمه وه‌ک پۆلیسی هه‌ولێر داوا ده‌که‌ین که هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره ته‌ندروستییه‌کان بن بۆ به‌رگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و له‌کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان ماسک ببه‌ستن، ئه‌گه‌رنا تووشی سزای ماددی ده‌بن که بڕه‌که‌ی بریتییه له 20 هه‌زار دیناری عێراقی.
342/