به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەم کاربەدەستە ئێوارەی هەینی لە وتووێژ لە گەڵ شەرقولئەوسەت دا کاردانەوەی نیشاندا بە لێدوانی کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی دەستپێبوونەوەی تەماسی دیپلۆماتیک .
رۆژی رابردوو ، مەولوود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ میسر دەسپێبووەتەوە .
بەمحاڵەوە ئەو کاربەدەستە میسریە لە دیمانە لە گەڵ شەرقولئەوسەت دا گوتی شتێک کە بکرێ ناوی لێ بنرێ دەسپێبوونەوەی پێوەندیی دیپلۆماتیک ، بوونی نیە .
وتیشی نێردە دیپلۆماتیکیەکانی میسر و تورکیا لە ئاستی کاردارن و بە پێی پرۆتۆکۆلە دیپلۆماتیکیەکان پێوەندیەکان دەپارێزن.
342/