١ ئازار ٢٠٢١ - ٠٧:٥٤
ئێران هۆشداریی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دا

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی وتی: گەر ئەنجۆمەنی حاکمانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دژی ئێران بڕیارنامە دەرکات، کاردانەوەی شیاومان دەبێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەلی ئەکبەر ساڵحی لە دانیشتنی کۆمیسیونی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پارلەمان وتی: گەر ئەنجۆمەنی حاکمانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دژی ئێران بڕیار نامە دەرکات، کاردانەوەی شیاومان دەبێت و نامەیەکیشمان لەم بارەوە ناردووە.

ئەو سەبارەت بە ڕێککەوتنی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ ئاژانس سەبارەت بە بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بە پارلەمان، وتی: مەرجێکی تایبەت لەم بارەوە نەهاتووە و هەندێ زانیاریی ورد لەو بابەتە پەیوەست کراوانەدا هاتووە کە بە بۆنەی پێویستی شاراوە بوونی ژێرخانە بنەماییەکانی ئێران، ئەم پاشکۆیە دەبێ بە نهێنی بمێنێتەوە.