به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھادی عامریی سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا گوتی : زانیاری ھەواڵگریی پشتڕاستکراوە نیشان ئەدات ئەرتەشی تورکیا بە نیازی ھێرش بۆسەر چیای شنگاڵە و حکومەتی تورکیا دەبێ دەست لەم کارە دژبەرانە ھەڵگرێ چونکە نەک ھەر خزمەت بە بەرژەوەندیی دوو وڵات ناکات بەڵکوو کارتێکەریی زۆر دادەنێ لەسەر پێوەندیی نێودەوڵەتیی .
گوتیشی : چاوەڕوانیمان ھەبوو حکومەتی تورکیا بە تەواوەتیی لە خاکی عێراق چ ناوچەی بەعشیقە یان ھێڵی سنووریی کە ئەم دواییانە داگیری کردووە ، بکشێتەوە ، نەک ئەوەی کە داگیرکاریی زیاتر بکات .
ئەلعامری لە حکومەتی عێراقی ویست ھەر ھەنگاوێکی پێویست بۆ رێگرتن لە ھەرچەشنە دەستدێژریی بۆسەر خاکی عێراق بگرێتە بەر .
342/