١٤ شوبات ٢٠٢١ - ٠٧:٤٦
رێککەوتنی ئێران و عێراق لەسەر پێکھێنانی ناوەندێک بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەیی بێ دەسوەردانی بیانی

جێگری سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی گوتی : لە رێککەوتن لە گەڵ عێراق ناوەندێک بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەیی بێ دەسوەردانی بیانی پێکدێنێن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەلی باقری لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لە سەردانی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران بۆ عێراق پرسی تیرۆری شەھید سەردار سولەیمانیی و ئەبوو مەھدی موھەندیس لە رەھەندی دادڤانی و مافەوانیی بەدواداچوونی بۆکرا گوتیشی : سەرەتا ھەندێ ھاریکاری نێوان ئێران و عێراق بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و بەڵگەنامەکانی ئەم تاوانکاریە ھەبوو کە لە ئێران و عێراق حوکم گەلێک بۆ گرتنی ترامپ و 46 تاوانباری دیکە دەرچوو . 

گوتیشی : لەمبارەوە لیژنەی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریەکە لە نێوان دوو لایەن پێکھات .

جێگری سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی ھەروەھا گوتی : کارێکی دیکە کە لەم سەفەرەدا کرا و گرنگ بوو ، بەدیھێنانی ژێرخانی تێگەیشتنی ھاوبەشی چەمکی نائەمنییە کە نمونە دیارەکەی تیرۆریسمە . 

342/