٨ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٣٢
ئومێد خۆشناو بووە پارێزگاری هەولێر

ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگیدا بە ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر، بەڵام فراکسیۆنەکانی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتو بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە بە بەشداری 23 ئەندامی ئەنجومەنەکە کۆبوەوە و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێری یەکلاکردەوە کە سێ کەس کاندیدبون، بە دەنگی 18 ئەندام ئومێد خۆشناو وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، بەڵام هەریەکە لە سەدرەدین قادر سلێمان و ئومێد عەبدولسەلام عارف هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێنا.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی و پێکهاتەکان و ئەندامێکی سەربەخۆ بەشداری کۆبونەوەکە بون، بەڵام هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتو بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کرد.

342/