٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٩:٥٩
دەستگیری تیرۆریستێک لە ڕوانسەر

بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران لە دەستگیری تیرۆریستێک لە شاری ڕوانسەر هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پەیوەندییە گشتییهکانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە هۆکاری تیرۆری سەرگورد حەسەن مەلەکی , ئەفسەر پۆلیسی هاتوچوی ڕوانسەری دەستگیر کردووە.

دوو ساڵ لەمەوپێش کەسێکی نەناسراو لە شاری ڕوانسەر پلەدارێکی پۆلیسی هاتوچوی بە بەرچاوی مناڵە بچووکەکەیەوه تیرۆر کرد.

ئەو تیرۆریستە دوێنێ لە ڕوانسەر دەستگیر کراوه و لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ئەندامی گرووپە دژە شۆڕشڵکانە و بۆ دروست کردنی نائەمنی و ئاژاوەنانەوە ئەو کارەی کردووە.