١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٢٠
پاڵپشتی ئەمریکا لە جودایی خوازەکانی سووریا قبووڵ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆی ئەمریکای بە پاڵپشتی لە جودایی خوازەکانی سووریا تۆمەتبار کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەشێک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی خۆی لە سەر پرسی قەیرانی سووریا و ڕۆڵی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە قسەی کرد.

لاڤرۆف بە تۆمەتبار کردنی کوردەکانی سووریا بە جودایی خوازی وتی پاڵپشتی ئەمریکا لە جودایی خوازەکانی سووریا، پێشێل کرانی بڕیارنامەی 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشە.

ناوبراو وتی داگیر کردنی خاکی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە، دزینی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە و پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارە جودایی خوازەکان بە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە وڵاتەکەی نایەوێت بە زۆرەملێ ئەمریکا لە سووریا دەربکات، بەڵام لە بەرانبەر داوای ئەوە دەکات کە ئەمریکییەکان هێرش نەکەنە سەر دەسەڵاتی ناوەندی سووریا.

342/