به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەهمەن مورادنیا لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی و پلان ڕێژی پارێزگا ڕایگەیاند: ئەو ڕێژە بودجە لە سەرچاوە جیاواز لەوانە پارێزگایی و نەتەوەیی-پارێزگایی، داراییەکان لە لایەن هەموو دامەدەزگا بەڕێوەبەرایەتییەکان و کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان وەکوو ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و گاز دابین و خەرج کراوە.
مورادنیا سەبارەت بە هێڵی ئینترنێتیش وتی: کێشانی هێڵی ئینترنێت بۆ ١٠٠ گوندی پارێزگا لە دۆخی کۆرۆنایی لە بەرنامەمان دایە کە پێویستی بە هەزار و ٥٠٠ ملیار ڕیاڵ بودجەیە کە بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاری ئینترنێتی خێرا لە اپرێزگا دەگاتە ٩٥ لەسەد.