به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمریکا درێژە دەداتە هەوڵە دوژمنانەکانی خۆی لە سووریا و عێراق. لەهەمان پێوەندیشدا ئەمریکییەکان جارێکی دیکە نەوتی سووریای بەرەو عێراق قاچاخ کردووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆتە، کاروانێکی ئەمریکی بریتی لە ٨٥ ئۆتۆمبیل و لۆری نەوت کە لە کێڵگە نەوتییەکانی سووریا دەرهێنرابوو، لە ڕێگای ڕێڕەوی نایاسایی ئەلوەلیدەوە بردووەتە پارێزگای ئەنبار لە عێراق. ئەو رێڕەوە لە نزیکی ناوچەی تنف جێی گرتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکییەکان پێشتریش کاروانێک بریتی لە ٧٠ لۆری نەوتی قاچاخی سووریایان ناردبووە عێراق. ئەمریکییەکان زیاتر نەوتی سووریا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە، دەدزن.
342/