به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس ئێوارەى دوێنێ هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکوان و هاووڵاتیان دەستگیر کردووە بەبیانووى ئەوەى بەنیاز بوون خۆپیشاندان بکەن.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنیەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەى کەسوکاریان ئەو چالاکوان و هاوڵاتیانەیان دەستگیرکردوەو بۆ شوێنێکى نادیار بردوویانن.
لەلایەکى ترەوە ئێوارەى دوێنێ لە هێزە ئەمنییەکان پێنج گەنجیان دەستگیر کردووە بەتۆمەتى ئەوەى بەنیاز بوون خۆپیشاندان بکەن.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان لەسەرجەم شەقام و رێگا سەرەکییەکانى شیلادزێ هێزی سەربازیان بڵاوەپێکردوەو بازگەیان داناوەو لە لێپرسینەوە لە هاووڵاتیان دەکەن.