بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۴۵۹ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ۳۸ هەزار و ۲۹۱ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۹۲۳۶ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۶۸۲ هەزار و ۴۶۸ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ۵۲۰ هەزار و ۳۲۹ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.