٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:١٤
ئیبراهیم زارعی بووە جێگری سیاسی پارێزگاری کوردستان

بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی ئێران، محەمەد ئیبراهیم زارعی، بووە جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێشنیاری پارێزگاری کوردستان و بە حوکمی عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆ، محەمەد ئیبراهیم زارعی کە پێشتر فەرمانداری سنە بوو، بووە جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگار.

 وەزیری ناوخۆ هیوای خواستووە زارعی لەم پۆستە نوێیەدا بە هاوکاری سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای کوردستان بتوانێ خزمەتی زیاتر بە خەڵکی پارێزگا بکات.