به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕووسیا دەڵێت: ئه‌مریکا هه‌وڵی فه‌راهه‌مکردنی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی کوردستانی سووریا ده‌دات و ڕوسیاش ده‌ستبردن بۆ ئه‌و پرسه به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ناوده‌بات.
بەگوێرەی پێگەی ئەلەکترۆنی ئاڕ تی ڕووسی، لاڤرۆڤ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"ئەمریکییەکان گەرەکییانە ئۆتۆنۆمییەک لە باکووری سوریا بۆ کوردەکان فەراهەم بکەن کە دەسەڵاتێکی هاوشێوەی دەوڵەتی هەبێت".
وتیشی:"ئەمریکییەکان لەهەوڵی ئەوەدان قەناعەت بەتورکەکان بکەن کە ڕێگری لەو پرسە نەکەن".
لاڤرۆڤ نیگه‌رانی ئه‌و پرسه‌یه و ده‌ڵێت:"یاریکردن بەیەکپارچەیی خاکی دەوڵەتێکی دیکه پێشیلکارییەکی زەقی یاسای نێودەوڵەتییە، ئەو پرسە تەنهاو تەنها پەیوەستە بە سوریاوە، خۆ ئەگەر دەستی بۆ ببرێت، ئەوا پرسی کورد لەچەند ناوچەیەکی جۆراوجۆردا دەتەقێتەوە.
342/