٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٥٥
هۆشداریی پەرلەمانتارێکی کورد لە پیلانی تورکیا بۆ کەرکووک و نەینەوا

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە مەجلیسی عێراق هۆشداریی دا تورکیا بۆ دەستخستنی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا هەوڵ دەدات و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر باشترین بەLگەیە بۆ ئەو ئامانجە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێزان شێخ دلێر ڕایگەیاند: ئارەزووی ئەردۆغان بۆ زیندوو کردنەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی، پرسێکی نوێ و سەیر و سەمەرە نییە.

زیادیشی کرد: ئەوەی کە لە پارێزگا سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە باشترین بەڵگە بۆ هەوڵی تورکیا بۆ گەیشتن بە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوایە.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتیشی:  بەرەوڕوو بوونەوەی تورکیا لە سنوورەکان، لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان نییە. بەڵکوو دەوڵەتی فیدراڵ لە ئەو بوارە بەرپرسیارە.

ڕێزان شێخ دلێر ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کردووە هێزەکانی سوپای عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا کە لە بەشێکی بەربڵاو لە خاکی عێراقدان، بنێرێت.

342/