٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٤٨
دۆناڵد ترامپ کێشەی هەناسەدانی هەیە

پزیشکێکی ئەمەریکی ئاشکرای کردووە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا بەهۆی تەمەنی و زۆری کێشییەوە لەو چینانەیە کە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەکات .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوکتۆر ئانی ریمیۆن لەلێدوانێکدا بە تۆڕی "سی ئێن ئێن "ی راگەیاندووە کە ترامپ دەکەوێتە ناوی پۆلێنە مەترسیدارەکەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەبەرئەوەی تەمەنی زۆرە و بەجۆرێک لە جۆرەکان بەدەست کێشی زیادەوە دەناڵێنێت، ناشزانرێت کە ئایا حاڵەتی تەندرووستی تری لەگەڵە یان نا.

جەختیشی کردۆتەوە کە ترەمپ لەناو ئەو چینە تەمەنیانەیە کە ڤایرۆسەکە زۆر مەترسییان لەسەر درووست دەکات، بۆیە بابەتەکە جێگای نیگەرانییە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕاوێژکارێکی دۆناڵد ترامپ وتوویەتی کە سەۆک کۆماری ئەمریکا کێشەی هەناسەدانی هەیە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تووشبوونی خۆی و میلانیای هاوسەری بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ناسراو بە "کۆڤید-١٩" راگەیاند.

342/