٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:٤٦
نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە گەڵ پاپۆڕی یارمەتی دەچنە یەمەن

ژمارەیەک لە نوێنەرانی مەجلیس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیس خۆبەخشانە پاپۆڕی یارمەتی بۆ یەمەن هاوڕێی دەکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەلی کەریمی فیرووزجایی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بەیاننامەی کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیس سەبارەت بە ناردنی کاروانی یارمەتی بۆ خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و ڕاگەیاندنی ئامادەیی نوێنەران بۆ هاوڕێی کردنی ئەو کاروانەی خوێندەوە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن لە دۆخێکی سەخت و قەیرانیدان، نەبوونی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی و مادەی توندروستی و ... و شەڕی سەپێندراو لەلایەن سعوودی و ئەمریکا و ئیسرائیل، هەڕەشەیە بۆ سەر سەدان هەزار ژن و پیاو و منداڵی یەمەنی.

هەروەها لە ئەو بەیاننامە ڕاگەیێندراوە کە مانگی سووری ئێران خێرا یارمەتی مرۆڤدۆستانە بگەیێنێتە دەستی خەڵکی یەمەن و کۆمەڵێک لە نوێنەرانیش ئامادەیی خۆیانیان بۆ هاوڕێی کردنی پاپۆڕی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەن ڕاگەیاند.

هەروەها لە ئەو بەیاننامە داوا کە لە هەموو ڕێکخراوە جیهانی و مرۆڤدۆستانەکان کراوە کە فریای خەڵکی یەمەن بکەون.

342/