٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٦:١٠
مه رگی 172 تووشبووی کۆرۆنا له ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 172 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 172 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  25  هەزار و   394 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا   3204 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  443 هەزار و  86 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  372 هەزار و 51 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە