٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٤٢
مەرگی ۱۲۹ تووشبووی کۆرۆنا لە ئیران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۱۳۹ کەس گیانیان لە دەستداوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە ۱۹۹۴ حاڵەتی نوێ تووش بوون به کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

وتیشی : ۱۲۹ کەس لە ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو گیانیان لە دەستداوه و ئێستا ئاماری مەرگ گەیشتووە ۲۱ هەزار و ۹۲۶ کەس.

ئەوەشی وت کە ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران لە سەرەتاوە تا ئێستا ڕێژەی ۳۸۰۷۴۶ کەسی تێپەڕاندووە.

باری تەندروستی ۳۲۸۵۹۵ کەس باشتر بووە و ڕزگاریان لە کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە چوونەتە دەرەوە.