به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری، ڕۆژی چوارشەممە پینجەمی خەرمانانی ٩٩ ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ٢٢٤٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا ٣٦٥ هەزار و ٦٠٦ کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە ١١٩ حاڵتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا ٢١ هەزار و ٢٠ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی ٣١٤ هەزار و ٨٧٠ کەس ڕاگەیاند و وتی: باری تەندروستی ٣٨٣١ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا ناجێگیر تۆمار کراوە.
342/