به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلئەخبارییە، ڕیاز مەسعوودی ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن لە مەجلیسی عێراق، لەو بارەوە وتی: سەبارەت بە مادەی ١٥ی هەڵبژاردنەکان دوو لەمپەری تەکنیکی و سیاسی هەیە و یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان، پێویستی بە پێداچوونەوەی سەرجەم دەنگدەران هەیە.
مەسعوودی زیادی کرد: پارتە سیاسییە کوردستانیەکان لەگەڵ یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان دژن و هەندێکیش داوای بەکارهێنانی یاسا پێشووەکانی هەڵبژادن دەکەن.
ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن هەروەها وتی: گفتوگۆیەک کە لە چەند مانگ لەمەوپێشەوە لە نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پەسەند کران یاساکانی هەڵباژردن و ڕێککەوتن سەبارەت بە شوێنەکانی هەڵبژاردن لە ئارادایە، ئەنجامێکیان نەبووە.
شیاوی باسە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەشی جوونی ٢٠٢١ ی وەکوو کاتی هەڵبژاردنەکانی پێشوەخت لە ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، داوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی دیاریکراو لەلایەن کازمی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی کردووە.