١٨ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٣٨
دۆخی 36 تووشبوونی کۆرۆنا لە کوردستان ناجێگیرە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە خەواندنی 36 نەخۆشی کۆرۆنایی کە دۆخیان ناجێگیرە و 15 نەخۆشی نوێ لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  فەرزین ڕەزاعی بە وتنی ئەوەی کە ئێستا 117 نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆما لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان خەوێندراون، زیادی کرد: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 15 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە کوردستان ناسراونەتەوە و بەختەوەرانە هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە.

ڕەزاعی وتیشی: ئێستا 36 کەس لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا بە گشتی 428 کەس لە پارێزگا گیانیان لەدەست داوە.

دکتۆر ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شوشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.

342/