١٦ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤٧
ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 147 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری, ڕایگەیاند:   2133 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو دەستنیشان کراون.

ڕاشیگەیاند:   343  هەزار و  203  کەس تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوونه لە ئێران.

تا ئێستا   19 هەزار و   639  کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

تا ئەمڕۆ   297 هەزار و  486  کەس لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بووە.