١١ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٣٥
٨٣٠٠ پیشەگەر لە کوردستان چالاکی دەکەن

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان، ژمارەی بیمەکراوەکانی پیشەی دەستی لە پارێزگا ئێستا ٤٣٩٥ کەس ڕاگەیاند و وتی: ٨٣٠٠ پیشەگەر لە کوردستان چالاکی دەکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیسماعیل مەریوانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان بەستێنی زۆری هەیە و زۆر دەوڵەمەندە بەڵام بەداخەوە لەبیر کراوە و لە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی نییە.

ناوبراو ژمارەی پیشەگەرانی چالاک لە ئاستی پارێزگای زیاتر لە ٨٥ هەزار کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: هەروەها ٥٨٠٠ کارگەی چالاکی پیشەی دەستی لە پاریزگا چالاکیان هەیە.

ناوبراو کڵاشی تەنیا بەرهەمی تۆمار کراوەی جیهانی پارێزگا ناوبرد و وتی: ناسک کاری سنە خاوەن مارکی نێودەوڵەتیە.

مەریوانی وتیشی: هەروەها دروست کردنی نووسینگەی داهێنەر بە ئامانجی دروست کردنی هەلی کار بۆ ٢٠٠٠ کەس لە یەکمایەتییەکانی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی پارێزگایە.

342/