به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حوجەتوڵڵا ئەیووبی بە وتنی ئەوەی کە یۆنێسکۆ چەندین ساڵە بەرنامەکانی خۆیی بە پێی شارەکان دەباتە پێشەوە، وتی: بە پێی ئەوە هەر شارێک وەکوو داهێنەری بابەتێک دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەستێنەکانی کرماشان لە بواری خۆراک، مۆسیقا و ... وتی: کرماشان بە پێی تواناییگەلێک کە هەیەتی دەتوانێت لە زۆر بوار وەکوو شاری خولقێنەر تۆمار بکرێت و خۆراکیش یەکێک لە ئەو بوارگەلەیە کە کرماشان تێیدا توانایی بەرچاوی هەیە.
ئەو بەرپرسە لە درێژەدا سەبارەت بە پاڵپشتی لە ڕێگای ساسانی لە پارێزگای کرماشان، وتی: بۆ ئەو رێگایە و ناساندی لە رێگای تۆماری کردنی لە نێو ئەتڵەسی ڕێگای ئاورێشم هەوڵ دەدەین و ساڵی ڕابردوو میوانداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی رێگای ئاورێشم بووین و هەوڵ دەدەین تا لە ئەم ڕێگایەوە ئەو ڕێگا بپارێزین و بیناسێنین.