بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی قوربان، وتی: دوژمن لە بواری ئابوورییەوە سەرەکەوتوو نەبوو و نەیتوانی شکستمان بدات. ئالبەت کێشەگەلیکی بۆمان دروست کرد، بەڵام پێم وایە کە جارەسەر دەبن.
ناوبراو وتیشی: یەکێک تر لە بوارەکان کە دوژمن هەوڵی دا شکستمان بدات، دروست کردنی کیشە لە ناوخۆی وڵات بوو. لە سەرەتای ساڵی نوێ بۆ دروست کردنی کێشە لە نێوان سێ دەسەڵاتەکە زۆر هەوڵ درا بەڵام ئەو پیلانەشمان تێپەڕاند.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەوان لە زۆر بوارەوە بێ هیوا بوون، جەختی کرد: ئەمریکییەکان لەم دواییەدا سەرەڕۆییەکیان دەست پێکردووە و سەربزێویگەلێک لە ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن. ئەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کوێن؟ وڵاتانی ناوچەکە لە کوێن؟
وتیشی: ئەوە بێ گومان تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە. وڵاتێک کە شەڕکەر بەرەولای فڕۆکەی موسافری دەنێرێت کارێکی تیرۆریستی ئەنجام داوە و ئەبێ لەگەڵی وەکوو تیرۆریستێک هەڵسوکەوت بکرێت.