٢٥ تەمووز ٢٠٢٠ - ٠٩:٤٦
ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە عێراق چۆڵ کرد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: ئەمڕۆ بنکەی "بسمایه‌" لە باشوری بەغدا رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە دوای ئەو سەرکەوتنەی هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا بەدەستیانهێناوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە رێکدەخاتەوە و هەموو جووڵەیەکیش بە هەماهەنگی حکوومەتی عێراق دەکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە:  هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە درێژایی ساڵی 2020 هاوکاری هێزەکانی حکوومەتی عێراق بوون، لە ماوەی رابردووشدا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێڕاق، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەستاون بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و پارێزگاکاری کردن لە وڵاتەکەیان، لە ئەنجامیشدا توانیویانە ئاسایش بۆ هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکەکەیان بگێڕنەوە.