بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
هەروەها جەخت لە گرنگی هەماهەنگیکردنی هەردولا کرایەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
هەر دوولایەن هاوبۆچوون بوون لەسەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتیانی عێراقدایە.