٢٠ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٥٧
ناڕەزایەتی و ئاژاوەگێڕی بەلای ئێمەوه جیاوازە

سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: ئێمە جیاوازی دادەنێین لە نێوان ناڕەزایەتی و ئاژاوەگێڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە وتنی ئەوەی کە ئێمە جیاوازی دادەنێین لە نێوان نارەزایەتی و ئاژاوەگێڕی، وتی: ناڕەزایەت ئەبێ ببیسرێت بەڵام هێڵی سووری ئێمە ئاژاوەگێڕی و نائەمنی و شڵەژاندنی دۆخی وڵاتە. هاوکارانی ئێمە لە سەرتانسەری وڵات نیسبەت بە تاوانەکان هەستیار بن و بە رووبەڕوو بوونەوەی قایم ئیزن نەدەن ئاژاوەچیەکان دەرفەت بدۆزنەوە.