١٦ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٤:١٨
تەقینەوەی بەهێز لە بنکەیەکی سەربازی کوردەکانی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازی هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە سوورییەکان لە تەقینەوە لە بنکەی سەربازی هێزەکانی هەسەدە لە کوردستانی سووریا هەواڵیان دا.

کەناڵی ئەلئەخباریە ڕاپۆرتی دا کە دەنگی تەقینەوە لە گەڕەکی مەعیشیەی شاری حەسەکە بیستراوە و تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازی هێزەکانی هەسەدە ڕووی داوە.

وێنەکان لە داگرتنی ئاسمانی شوێنی ڕووداوەکە لە دووکەڵ باس دەکەن.

هێزەکانی هەسەدە هێشتا کاردانەوەیەکیان بە ئەو تەقینەوە نەبووە.

342/