١٥ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٣٠
چوار کەسی دیکه لە کوردستان بوونە قوربانیی کۆرۆنا

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ۷۳ کەسیتر بە کۆرۆنا لە کوردستان هەواڵی دا و وتی: لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ کەس گیانیان لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرزین ڕەزاعی وتی: ئێستا ۲۹۳ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە زۆرترین ژمارەیان لە شاری سنە بوون.

نابراو وتیشی: لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ کەسیتر بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەست داوە و ٦٦ کەسیش لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.

ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شووشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.