١٤ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٥:٤٢
سیخوڕی مووشەکی ئەمریکا لە ئێران ئیعدام کرا

غوڵام ڕەزا ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی وەڵامی هەواڵنێرەکانی دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵام حسێن ئیسماعیلی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هەفتانە خۆی بە ئاماژ بە دوایین دۆخی شوێنگیری دۆسیەی مەهدی جەهانگیری برای جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ، وتی: دادگایی کردنی جەهانگیری هاوپەیوەند بە گەندەڵی بەڕێوە چوو و کۆتایی هات. دادگا سزای بۆ دەرکردووە بەڵام چونکوو دۆسیەکەی لەلای لقی تایبەتی گەندەڵی ئابووری نەبووە پاش دەرکردنی سزای کۆتایی، ڕادەگەیێندرێت.

ناوبراو درێژەی دا: هەفتەی ڕابردوو فەرمانبەرێکی خانەنشین کراوی هەوفەزای وەزارەتی بەرگری بە ناوی رەزا عەسکەری لەسێدارە دا کە لە ساڵانی کۆتایی خزمەتەکەیدا  سیخوڕی بۆ ڕێکخراوی سیا و سیستەمی هەواڵگری ئەمریکا کردبوو.

وتیشی: ئیتلاعات دواتر بەم کارەی زانی و دەستگیر کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا و لە کۆتاییدا سزای سێدارەدانی بۆ بڕدرایەوە و هەفتەی رابردووش لەسێدارە درا. 

342/