بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - برایان هۆک وتی: سەرەڕای پێشنیاری ئەمریکا بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران، ئەم پێشنیارە ڕەت کرایەوە و تا کاتێ کە بۆچوونی ئێران بەم شێوە بێت، ئەمریکا پشت بە نێونجیگەری سویسڕا دەبەستێت.
ناوبراو وتیشی: ئێران خەریکە دەرفەتەکان لەدەست ئەدات؛ هیوادارم هەم لە گۆڕینەوەی بەندکراوان و هەم لە بابەتەکانیتردا بەرەوپێشچوونی دانوستان لە نێوان دوو وڵاتەکە ببینین.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئەگەر ئێران دانوستانی قبووڵ دەکرد، دەیتوانی پێشنیاری مامەڵەی گەورەی سەدە کە لەلایەن ترامپەوە ڕاگەیندرا بوو، هەڵبسەنگێنێت.
نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا، مافی پیتاندنی ئورانیۆم بۆ ئێران بە فەرمی ناناسێت و بەم شێوە تاران دەرفەتێکی بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ناڤۆکی نییە.