بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزاەرتی دەرەوەی عێراق بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی وکردستان کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە جەختی کرد: ئەگەری ئەوەی کە عێراق دوای دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی خۆی بچێتە لای ئەنجومەنی ئاسایش، هەیە.
وتەبێژی وەزاەرتی دەرەوەی عێراق پێشتر وتبووی: ئێمە لەسەر ڕێکاری سیاسی بۆ ڕاگیرانی ئەو هەوڵە سەربازییە تاک لایەنەی تورکیا جەخت دەکەین.
342/