٥ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:١٣
ئابووری ئێران ناڕووخێت/گران بوونی نرخی دراو کاری دوژمنە

سەرۆک کۆمار بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئابووری ئێران لە کۆنترۆڵدایە وتی: یاری لەگەڵ نرخی دراو، سکە و بازاڕای سەرمایە لە ژێر کاریگەری ئۆپراسیۆنی دەروونی دوژمن بۆ شڵەژاندنی ئابووری ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری دەوڵەت، بە وتنی ئەوەی کە سەردەمێکی سەخت تێدەپەڕێنین و دوژمنان لە هەڵمەتێکی دەروونی پێچراو بە توند کردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان بە دوای شکست دانی ئابووری بێ نەوتی ئێرانن، وتی: لەلایەن کێشە بۆ هەناردە کردنی نەوتی ئێمە هەیە و ڕێگری دەکەن لە هاتنەوەی داراییەکانمان بۆ ناوخۆی ئێران و لەلایەکی تریش شەو و ڕۆژ دەڵێن کە سیاستەتی ئابووری بێ نەوت سەرکەوتوو نەبووە و ئابووری ئێران لە ژێر کاریگەری گەمارۆکان خەریکی شکست دەهێنێت و نیشانەکانیشی نە فاکتەری گرینگ بەڵکوو گران بوونی نرخی هەندێک کاڵا و دراو ڕادەگەیێنن.

ڕۆحانی بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ڕۆڵی مێدیاکان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی شەڕی دەروونی دەژمنان وتی: مێدیاکان ئەبێ هەوڵی زیرەکانە و ڕاگەیاندن و ئاگا کردنەوەی خەڵک، ئیزن نەدەن خەڵک ئەسیری هەڵمەتی دەروونی دوژمنان ببن.

342/