بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەدا حسێن مالکی، نوێنەری زاهێدان لە مەجلیس، لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: درەنگانی شەوی رابردوو سێ ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران لە نزیکی گوندی گەلووگای بەشی کۆرینی سیستان لە کاتی گەشت لێدان و چاودێری ناوچەکە بە سەر بۆمبێکی چێندراودا ڕۆیشتوون.
نوێنەری زاهێدان رایگەیاند کە ئەم ڕووداوە خەساری گیانی نەبووە و تەنیا فەرماندەی میحوەری کۆرین سەرهەنگ محەمەد مەلا شاهی بریندار بووە.
گرووپی تیرۆریستی جەیشولزولم بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.