٢٣ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٤
نرخی دراو لە ئێران دادەبەزێت

سەرۆک کۆمار وتی: ئەو شۆکەی کە بازاڕی دراو دروست بووە، کاتیە و هۆکارەکەی کێشەی ئابووری نییە و ئەبێ بازاڕی دراو بچێتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە چل و شەشەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت، وتی: دەوڵەت بە شێوەی جیدی سیاسوتی دراوی خۆی لەوانە کۆنترۆڵی نەختینەیی و هەڵاوسان و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی بازاڕی دارایی و بەتایبەتی نرزی دراو، شوێنگیری دەکات.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە خەڵکی بەشەرەفی ئێتان دۆخی وڵات و کێشەگەلێک کە نەخوازراو بووەتە لەمپەر لەسەر ڕێگای بەرەوپێش بردنی بەرنامەی ئابووری وڵات، تێدەگەن، وتی: دڵنیام بە هاوڕێی یەکتر ئەم دۆخە ئەستەم و نەخوازراوە تێدەپەڕێنین.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هۆکاری بەرز بوونەوەی نرخەکان لە بازاڕی دراو کێشەی ئابووری نییە، زیادی کرد: هەندێک جووڵە و کاری دەروونی لە بواری نێودەوڵەتی دژی ئێران و هەروەها نیگەرانی ناڕاست لە نێوان خەڵک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە لە بازاڕی دراو لەم دواییانەیە.

342/