٢٣ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٢
٢٤٤٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا له ئێران دەستنیشان کران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاماژە بە ١٢١ حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، ڕەچاو کردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکانی گرینگترین ڕێگا بۆ پێشگیری لە تووشبوون بە ئەو نەخۆشییە ڕایگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیماسادات لاری، دوانیوەڕۆی سێشەممە، نوێترین ئاماری کۆرۆنای ئێرانی بڵاو کردەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٤٤٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد ١٩ ی ٢٠٩ هەزار و  ٩٧٠ کەس ڕاگەیاند و وتی: لە ئەو ژمارەیە، تا ئێستا ١٦٩ هەزار و ١٦٠ کەس چاک بوونەتەوە.

لاری ئاماری گیان لەدەست داوانی شەو و ڕۆژی ڕابردوو ١٢١ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: تا ئێستا ٩ هەزار و ٨٦٣ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی درێژەی دا: ٢ هەزار و ٨٦٣ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا دۆخی نالەباریان هەیە و لە ژێر چاوەدێری تایبەتدان.

342/