١٠ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٤٧
لەیلا گۆڤەن نوێنەری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا ئازاد کرا

لەیلا گۆڤەن نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا پاش چەند ڕۆژ دەستبەسەر کران، ئازاد کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەیلا گۆڤەن نوێنەری پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری جۆلەمێرگ کە دوای بێ بەری کردنی لە مافی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری دیکە، بە تمەتی پێوەندی لەگەڵ تیرۆریزم، دەستگیر و زیندانی کرابوو، ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە پارێزەری گۆڤەن ئازادی ناوبراوی پشت ڕاست کردووەتەوە.

342/