١٢ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٢٠
کۆرۆنا لە زۆر ناوچەی ئێران کۆنتڕۆڵ کراوە

کۆرۆنا لە زۆر ناوچەی ئێران کۆنتڕۆڵ کراوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید نمەکی بە ئاماژە بە سێ فازی ڕاگەیێندراو لە رۆژانی سەرەتای تەشەنەی کۆرۆنا، وتیشی: بە خۆشحاڵییەوە لە سای یارمەتیی هەموو خەڵکی و دەزگاگەلی هاوکار لە زۆر شوێنی وڵات لە فازی بەڕێوەبەرییەوە گەیشتۆتە فازی کۆنتڕۆڵ.

نمەکی لە درێژەدا جەختی کرد: هەڵبەت لەم دۆخەدا گەورەترین هەڵەی ستراتژیک ئەوەیە کە لامان وابێ کۆرۆنا بە تەواوی بنەبڕ کراوە. چونکە هەرکات مەترسی ئەوە هەیە بچینەوە سەر دۆخی خراپی پێشتر و ئەوە بۆ ئێمە دیاردەیەکی پڕمەترسی و تۆقێنەرە و نابێ شانازییەکانی ئەم رێگەیەمان بدۆڕێنین.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا: بە پێی پێشنیاری رێبەری باڵا و کەڵکەڵەکانی بەڕێزیان مزگەوتەکان بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆلگەلی زۆر قورس و قایم لە شەوانی قەدر بە ڕووی خەڵکدا دەکرێنەوە.