١١ ئایار ٢٠٢٠ - ١٣:٢١
وەزیری ناوخۆی تورکیا : ئەمساڵ پەکەکە لەناو دەبەین

سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەفەری پارێزگای کوردنشینی بەتلیسی کردووە لە سەردان لە قەرارگەی هێزە تایبەتەکانی ژاندارمری تورکیا ناسراو بە JÖH وتی: ئەمساڵ پەکەکە لەناو دەبەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سولەیمان سۆیلۆ، وەیزری ناوخۆی تورکیا کە سەفەری پارێزگای کوردنشینی بتلیسی کردووە لە سەردان لە قەرارگەی هێزە تایبەتەکانی ژاندارمری تورکیا ناسراو بە JÖH وتی: ژمارەی هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا بۆ ٤٨٦ کەس دابەزیوە. ئەمساڵ ئەبێ ئەو کارە کۆتایی پێ بهێنین. زۆربەیان کوژراون و ژمارەیەکی کەمیا ماونەتەوە. بە پلان ڕێژی نوێ و ستراتیژی نوێیەک کە دامانڕشتووە ئۆپراسیۆنی زنجیرەیی هەنگاو بە هەنگاو دەبەینە پێشەوە و بە گرووپە تیرۆریستییەکان دەیسەلمێنین کە ساڵی ٢٠٢٠ چ ساڵیکە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: هێرشەکانمان چڕتر دەکەینەوە. لەجاو پار و پێرار سەرکەوتنی زیاترمان دەست خستووە و کاریان تەواو دەکەین. من بە هەمووتان ئیمان و بڕوام هەیە.

شیاوی باسە سولەیمانی سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا پیشتر لە ساڵی ٢٠١٦ بەڵێنی لەناوبردنی پەکەکەی دابوو.