١١ ئایار ٢٠٢٠ - ١٣:٢٠
پاپۆڕەکەی ئەرتەشی ئێران نوقم نەبووە/دۆخی برینداران جێگیرە

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی ڕاهێنانی دەریایی ژمارەیەک لە پاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش، پاپۆڕی پشتیوانی سووکی کۆنارەک تووشی ڕووداو هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرپرسێکی باڵای سەربازی ڕایگەیاند: هەندێک هەواڵ سەبارەت بە لەناوچوونی تەواوی پاپۆڕی کونارەک و نوقم بوونی بڵاو بووەتەوە کە هەمووی درۆیە  و پاپۆرەکە گواستراوەتەوە بۆ ڕۆخی بەندەر عەباس و تا چەند کاتژمێری دیکە ڕاپۆرتی چروپڕ سەبارەت بە خەسارەکانی بڵاو دەکەیەنەوە.

هەروەها موحەمەد مهران فەرد، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێرانشار ڕایگەیاند: ١٥ کەسی بریندار بە هۆی ئەو ڕووداوەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار کە باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیێندراوە.

٢ کەس لە بریندارەکانیش هەر زوو چارەسەریان وەرگرتووە  و ١٣ برینداری تریش لە ژووری نەشتەرگەری و بەشە جیاوازەکان خەوێندراون کە بە گشتی دۆخیان جێگیرە.