١١ ئایار ٢٠٢٠ - ١٣:١٦
ڕەنگە دووبارە سنوور بۆ هاتووچوو لە وڵات دابنرێت

وتەبێژی دەوڵەت وتی: لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنایی ئەگەری گرتنەبەری بڕیاری دیکە لەوان سنوورنادان بۆ هەندێ شوێنی وڵات هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی ڕەبیعی بە ئاماژە بە دوائامارەکان و ئەنجامی ئیجابی سنووردانانی کۆمەڵایەتی لە سەر کەمبوونەوەی نرخی مەرگ و تووشبوونی کۆرۆنا، وتی: شایەدی دوو کەوانەی ڕوو لە دابەزین بە نرخی ئارامین و بەرزبوونەوەی سەرپایین و ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی باس لەوە دەکەن کە هاوکاتی بەرزبوونەوەی ڕەوتی ناسکاری و تاقیکارییەکان بە رۆژانە ٣٠ هەزار تاقیکاری، نرخی مەرگەکان بە هۆی کۆرۆنا تەواو دابەزیوە.  

ناوبراو بە ئاماژە بە نرخی ڕوو لە بەرزبوونەوەی تووشبووان لە هەندێ پارێزگای وەک خوزستان، وتیشی: لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنایی ئەگەری گرتنەبەری بڕیاری دیکە لەوان سنوورنادان بۆ هەندێ شوێنی وڵات هەیە.