١٠ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٥٢
عێراق نابێتە شوێنی ململانێ لەگەڵ وڵاتی دراوسێ

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی شوێنی یەکلابوونەوە و هێرش بۆ سەر وڵاتانی دۆست و دراوسێ نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "المسله"، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لە گەڵ مەتیۆ تولێر باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا، وتی: عێراق شوێنی یەکلابوونەوە و هێرش بۆ سەر وڵاتانی دۆست و دراوسێ نییە.

کازمی هەروەها جەختی لە زەروورەتی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان دوو وڵات لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنی، بەرەنگاربوونەوە و تیرۆریزم و ئامادەکاری بۆ گفتوگۆگەلی ستراتژیکی نێوان ئەمریکا و عێراق و هەوڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە و خۆ لە مەترسی بواردن کرد.