١٠ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٨
عێراق پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتەکەی بەمەبەستی پاراستنی یەکێتی و سەروەری عێراق و هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ستراتیژیکی واشنتۆن-بەغدا، لێژنەیەکی قەیران پێک دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیاری خۆی بۆ پێکهێنانی لێژنەی قەیران بۆ ئەنجامی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هەواڵی دا.

ناوبراو شەوی شەممە پاش بەڕێوە چوونی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت و دیداری جودا جودا لەگەڵ باڵوێزەکانی ئێران و ئەمریکا وتی: بڕیارمان داوە کە لێژنەیەکی قەیران بۆ ئەنجامی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی پێک بهێنین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو لێژنەیە بۆ پارێزەری لە یەکگرتوویی و پاراستنی سەروەری عێراق، لەگەڵ لایەنی ئەمریکی سەبارەت بە ئاوڕدانەوە لە ڕێککەوتنی ستراتیژیکی نێوان واشنتۆن و بەغدا گفتوگۆ دەکات.

شیاوی باسە کە پەرلەمانی عێراق بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دوای تیرۆری سەردار سولەیمانی بەدەستی ئەمریکا، داوای چوونە دەرەوەی خێرای ئەمریکییەکان لە عێراقی کرد و هەر بەو مەبەستەوە پەسەند کراوێکی لە پاڵپشتی لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە پەسەند کرد کە بە پێی ئەوە ئەبێ هەموو هێزە بیانییەکان ئەبێ لە عێراق بچنە دەرەوە.