بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رۆژنامەی سانی بەریتانیا سەبارەت بە هێزبوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا هوشداری دا و لە زمانی ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک کۆماری عێراق نووسی: لە ئێستادا داعش لە عێراقدا رۆژانە نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆلار داهاتی هەیە.
بە گوێرەی ئەو بەرپرسە عێراقییە، بەرپرسی کاروباری دارایی داعش دوای دەستگیر کرانی لە مانگی ڕابردوودا دانی بەوەدا ناوە کە داعش ئەو داهاتەی لە رێگەی مامەڵە و قاچاخی دەرمان و چەک بە دەست دێنێت.
هاوکات هەندێ بەرپرسانی ڕێکخراوەگەلی مەدەنی لە باکووری سووریا لە بەرزبوونەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزە کوردەکانی سووریا بە تایبەت لە ڕەقە هەواڵیان داوە و ودەڵێن: داعش جگە لە هاندانی زیندانییەکان بۆ بشێوی لە زیندانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان، لە دوو ناوچەی ڕەقە و دەری سوور، شەڕەڤانانی کوردیان کردۆتە ئامانج.
342/