٩ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٣٥
ماڵی کوردان لە گوندەکانی عەفرین داگیر دەکرێت

گرووپە تیرۆریستییەکانی سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن سوپای تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن ٣٥ خانوویان لە گوندە کوردنشینەکانی زرکۆ هەڵکەوتوو لە عەفرین داگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، گرووپە تیرۆریستەییەکانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا، کە لەلایەن سوپای تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن بە هاتنیان بۆ ناو گوندی کوردنشینی زرکۆ لە عەفرین هەندێک لە ماڵەکانیان لە ئەو گوندە داگیر کردووە و لە ٤٠ بنەماڵەی کورد کە دەیانەویست بگەڕێنەوە ماڵەکانیان ١٢٠ لیری سووری باجیان سەندووە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، گرووپە تیرۆریستییەکانی سوپای ئازادی سووریا بە یارمەتی ئەبدۆ ئەحمەد، قوێخای ئەو گوندە لە هەر بنەماڵەی کورد کە دەیانەویست بگەڕێنەوە ماڵەکانیان ٣ ملیۆن لیری سووریان وەرگرتووە تا ئیزن بدەن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.

هەروەها گرووپە تیرۆریستییەکانی سوپای ئازادی سووریا ٣٥ خانوویان لە گوندی ٧٥ بنەماڵەیی بە زۆرەملێ داگیر کردووە.