٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٢٧
کەتیبەیەکی مێژوویی لە تاقەوسانی کرماشان دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مێژوویی و فەرهەنگی تاقەوسان لە دۆزرانەوە کەتیبەیەکی مێژوویی لە هاوێری ئەو کۆمەڵە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەلیحە مەهدی‌ئابادی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو کەتیبە لە نهۆمی خوارەوەی ماڵی کەسێکی دانیشتووی تاقەوسانی کرماشان دۆزراوەتەوە و ڕادەستی ئەم بنکەیە کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کەتیبەکە بە خەتی کووفی و تایبەت بە سەدەی شەشەمی کۆچی مانگییە، زیادی کرد: کەتیبەکە سۆواوتەوەڤ و بۆ خوێندرانەوە ڕادەستی کارناسان کراوە.

مەهدی ئابادی بیری هێنایەوە: چەند ساڵ لەوە پێشیش لە کاتی هەڵکۆڵیندا ئاسەوارگەلێکی سەردەمی ساسانی لەو ناوچەیە دۆزاریەوە کە نیشاندەری بەستێنێکی مێژوویی لە سەردەمی ساسانی تا سەردەمی ئیسلامییە.

342/