٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٢٥
پەیامی مستەفا کازمی دوای وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمانی عێراق

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لەدوای وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان لە تویتێکدا لە تویتەر رایگەیاند"ئەمرۆ پەرلەمان متمانەی بەخشی بە حکومەتەکەم، بێ راوەستان کاردەکەم بۆ وەدەستهێنانی بڕوای گەلەکەم.

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە پشتگیریان لێیان کردوە.

هەروەها کازمی داواشی لە هەموولایەنەکان کردوە کە هاوکاربن لە رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و رێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکی نیشتمانی بۆ خزمەتکردنی عیراق.

342/