٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٥٠
توێژەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

توێژەرێکی گەنج کە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پێتسبۆرگ توێژینەوەی دەکرد، کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە CNBC، بینگ لیۆی توێژەری ٣٧ ساڵە بواری پزیشکی کە لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنای دەکۆڵیەوە و بڕیار بوو بەمزووانە ئەنجامی توێژینەوەکانی ڕاگەیێنێت، لە لایەن کەسی نادیارەوە کوژرا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، رۆژی شەممە تەرمی لە ماڵێک لە باکووری ویلایەتی پێستبۆرگ لە کاتێکدا کە تەقە لە سەر و ملی کرابوو، دۆزایەوە.

هەروەها یەک کاتژمێر دوای دۆزرانەوەی تەرمی لیۆ، تەرمی کەسێکی دیکە بە ناوی هۆڤا گۆ لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی لە مەودای نیو مایلی شوێنی کوژرانی لیۆ دۆزرایەوە و بە وتەی پۆلیس ئەو دووە یەکتریان دەناسی.

دوای دۆزرانەوەی تەرمی دووهەم، پۆلیس لای وایە لیۆ بە دەستی گۆ کوژراە و پاشان گۆ لە ناو ئۆتۆمبیلەکە خۆی کوشتووە.

شایانی باسە، لیۆ لە زانکۆی نیشتمانی سەنگاپوور بڕوانامەی دوکتۆری زانستگەلی ڕایانێشیی وەرگرتووە و یەکێک لە توێژەرانی کولێژی پزیشکی زانکۆی پێتسبۆرگ بووە و بە وتەی ئەو زانکۆیە زیاتر لە ٣٠ توێژینەوەی لە بواری سیستمەگەلی بایۆلۆژیکی ئەنجام داوە.

342/